هەڵەبجە

دەربارەی ئێمە

ئەم ماڵپەڕە دروست کراوە لەلایەن (دێکان سەروەت حەمە کەریم) لە بەرواری ٢٠-١١-٢٠٢٤ کە تایبەتە بە وێنە کۆنەکانی هەڵەبجە، وێنەکان دەکرێن بە دوو بەشەوە بەشێکیان ئەو وێنانەن کە هەر کەسێک وێنەی کەسایەتی هەڵەبجەمان بۆ بنێرێت دەیەکەینە ناو وێبسایتەکەوە، بەشێکی تریشیان ئەو وێنانەن کە لە ستودیو عوسمان گیراون کە مامم (عوسمان حمە کرین) و باوکم (سەروەت حەمە کەریم) لە ساڵی شەستەکانەوە وێنەیان گرتوە هەتا پێش کیمیایەکە ١٩٨٨، پاشان دوو ئامۆزام هەموو (جام)ەکانیان پاراستوە کە دواتر من لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠١٢ ئەو (جام)انەم سکان کردوەو کردومە بەم وێنانەی کە بەڕێزتان ئەیبینن، ئەو دوو ئامۆزایەشم کە (جام)ەکانیان پاراستوە (مصطفی نوری حەمە کەریم)و (کامەران نوری حەمە کەریم) ئەگەر ئەوان نەبونایە ئەم وێنە جوانانەش نەئەبون
.بۆ پەیوەندی (٩٤٠٠ ١٤٠ ٧٧٠ ٠٠٩٦٤) دەتوانن ناو و زانیاری ئەو کەسانەمان بۆ بنێرن کە ئێمە نەمان نوسیوە
support@halabjaalbum.com


سودەکانی ئەم ماڵپەڕە

ئەتوانن لە ڕێگەی مۆبایل و هەر ئامێرێکی ترەوە سەیری وێنەکان بکەن و بە پێی ناوی کەسەکە بگەڕێن و وێنەکەی بدۆزنەوە